٤ ڕۆژە زاپ لە ئاگری تورکیادا دەسووتێ

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماوەی چوار ڕۆژە ئاگر لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەربووە و تاکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، لە ١٠ی ئابەوە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر بەربووەتە سنووری گوندەکانی رەنچبەرخا و سیدا لە هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.

بەهۆی ئاگرەکەوە، باخ و ڕەزی هاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە زیانیان پێگەیشتووە و هەوڵی دانیشتووانی گوندەکانیش بۆ کوژراندنەوەی ئاگرەکە بە ئەنجام نەگەیشتووە.

ش.ف