٦ سەرپێچیکاری ژینگە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە

شەش هاوڵاتیی لە سیتەک دەستگیرکران، کە هەستابوون بە بڕینەوەی دار بۆ دورستکردنی بینای زیادەڕۆ.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزەکانی لە دەرچوونێکی مەیدانییدا بۆ شارەدێی سیتەک، توانیویانە شەش هاوڵاتی دەستگیربکەن، کە هەستابوون بە بڕینەوەی ڕووبەرێکی فراوان لەداری سروشتیی بۆ دروستکردنی بینا بە زیادەڕەویی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کرایەوە و ڕووبەڕی یاسا کرانەوە.

ش.ف