٧٠ نەمام لە خورماتوو بۆ لەدایکبوونی ئۆجالان چێندران

ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادیی لە شارۆچکەی خورماتوو بە مەبەستی پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتێکی نەمام ناشتنیان ئەنجامدا لەناو شارۆچکەکە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەنجوومەنی خورماتووی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتێکی نەمام ناشتنیان ئەنجامدا لەناو گەڕەکی کۆماری، کە یەکێکە لە گەڕەکە کوردییەکانی شارۆچکەکە.

لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە ۷۰ نەمامیان لەسەر شەقامەکانی گەڕەکی کۆماری چاند، ئەوەش بە مەبەستی سەوزکردنی شارۆچکەکە و گەیاندنی پەیامی ژینگەدۆستی و هۆکارێک بۆ ئاشتەوایی لە خورماتوودا.


ک.ک