سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پارێزگای سلێمانی ٥٠ هەزار سەگی بێلانە و لە هەرێمی كوردستاندا ٣٠٠ هەزار سەگی بێلانە هەیە و هۆشداریی بە حکومەت دەدات و دەڵیت: زوو چارەسەری نەکەن مەترسییەکان زیاتر دەبن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، پارتی سەوزی کوردستان لە بارەگایی پارتەکەیان، لەبارەی سەگە بێلانەكان و ژینگەی سلێمانییەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەكەدا، ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان وتی: لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژەیەکمان پێشکەش کرد بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی سەگە بێلانەکانی پارێزگای سلێمانی، کە ژمارەیان زیاتر لە ٥٠ هەزار.
ئەوەشی ڕاگەیاند: بە داخەوە حکومەت وەڵامی پڕۆژەکەمانی نەدایەوە، دەبیستین ڕۆژانە هاوڵاتییان ڕووبەڕووی هێرش و پەلامار دەبنەوە لەلایەن سەگی بێلانەوە، بە تایبەت لە وەرزی کردنەوەی خوێندندا مەترسییەکان زیاتر دەبن، هەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر هاوڵاتیان لەلای سەگە بێ لانەکانەوە، ئەوەی ئێمە بە دواداچونمان کردوە زیاتر ٣٠٠ هەزار سەگی بێ لانە لە هەرێمی کوردستان هەیە.
هەروەها، ئاماژە بە پیسبوونی ژینگەی شاری سلێمانی دەكات و دەڵێت: پیسبوونی ژینگە مەتسییەکی گەوریە لە سەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، بە تایبەت شارەدێ تانجەرۆ، کە بوو بە یەکێک لەو شوێنانەی بووتە هۆکارێکی بۆ کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێكی زۆر و سەرچاوەی نەخۆشی شێرپەنجە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت قەباری مەترسیەکەی زۆر زیاتر دەبێت.
س.س