پاسەوانی بەرپرسێکی پارتی کوژرا

پاسەوانێکی بەرپرسی ناوچەی پارتی لە شارۆچکەی خورماتوو کوژرا.


بەیانی ئەمڕۆ، سالار سابیر، پاسەوانی تایبەتی ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا.

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی بە ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕزگاریی بووە، لەماڵەکەی خویدا کوژاوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە.

ش.ف