پاش بۆردوومانکردنی دارستانەکانی دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆش ڕاگەیەندرا

دەوڵەتی تورک کە ماوەیەکە ناوبەناو دارستانەکانی دەرسیم بۆردوومان دەکات و بەهۆیەوە ڕووبەڕێکی زۆر لە دارستانەکان دەسووتێن، بۆ ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر سووتانی ئەو دارستانانە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، قەدەغەی هاتووچۆی لە دەرسیم ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ پارێزگاری تورکی دەرسیم لە ٣١ دەڤەری سەر بە شارۆچکەکانی پولور، پیلەموری، خۆزاد و قسڵەی سەربە دەرسیم لە ١ی ئەیلولەوە بۆ ١٥ی ئەیلول قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی دەرسیم ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە، دەوڵەتی تورک نەک ئەو ناڕەزاییانە سەرکوت دەکات، بەڵکو بە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ڕێگری دەکات لەوەی هاوڵاتیانی خۆبەخش خۆیان بگەیەننە شوێنی ئاگرەکان و کۆنتڕۆڵیان بکەن.

ئەمڕۆش هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، بانگەوازیی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی دەرسیم و پیشاندانی هەڵوێست لەدژی ئەو تاوانە دژە مرۆییەدا.

ب.ل