پرۆژە یاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان خرایە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە و خویندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو خاڵانەی لە بەرنامەی کارەکانیدا هەیە، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژە یاسای (پاراستنی مافی ئاژەڵان).
پرۆژە یاساکە لەلایەن ناوەندی یاسای ژینگەیی ڕێکخراوی سروشتی کوردستانەوە نووسراوە و ڕێکخراوەکە لە ٢٤/٤/٢٠١٩ سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی کرد و پرۆژەکەی پێشکەشکردن.
لە ٢٩/٩/٢٠٢٠ واژۆی پێویست بۆ پرۆژە یاساکە کۆکرایەوە و پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای (پاراستنی مافی ئاژەڵان)بکات و بۆ ئەو مەبەستە خستویەتیە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە(٩)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم، لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە کاتژمێر(١٠)ی بەیانی ڕۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠٢٢.
بۆ خوێندنەوە و داونلۆدکردنى پرۆژە یاساى پاراستنى مافى ئاژەڵان کلیک لەم لینکەى لاى خوارەوە بکە:
https://www.kurdipedia.org/files/books/2020/382243.PDF?ver=132305961490000000
پرۆژە یاساکە بە زمانی عەرەبی:
ش.ف