پۆلیسێک ژن و پیاوێکی کوشت

پۆلیسێک بە فیشەک برازایەکی خۆی و هاوسەری برازاکەی کوشت، تەرمەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی خالد گەرمیانی کران.


کەمێک پێش ئێستا، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک و پیاوێک کوژران، کە هاوسەرن.

ڕائید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی وت: لەناو بنکەی پۆلیسی کفری پۆلیسێک  ژنێک و پیاوێکی کوشتووە کە هاوسەری یەکترن و پۆلیسەکەش مامی پیاوە کوژراوەکەیە.

دەربارەی هۆکارەکەی، پۆلیس دەڵێت کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بکوژ و دوو تۆمەتباری دیکە لەسەر تاوانەکە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە، هەروەها تەرمەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی خالد گەرمیانی لە کفری.

جێگای ئاماژەیە، سەرەتا پۆلیس ڕایگەیاند، کە بکوژ برای پیاوە کوژراوەکەیە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە ڕایانگەیاند، بکوژ مامی پیاوە کوژراوەکەیە نەک برا.

س.ح