عەلى حەمە ساڵح ڕایگەیاند، هەولێر لەبەردەم گەورەترین مەترسییدایە، چونکە قوڵای بیر لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لە هەولێر لە ١٢٠ مەترەوە گەشتووەتە ٧٠٠ مەتر و دوو ساڵى دیکەش دەگاتە هەزار مەتر، دەشڵێت: پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بکرێنەوە لەبارەى بەفیڕۆنەدانى ئاو.
عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە فەیسبووکی خۆی سەبارەت بە سەرهەڵدانى گرفتى ئاو لەشارى هەولێر بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
لە سەرەتاى نووسینەکەیدا ئەو ئەندامەى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە: قوڵایی بیر لە ماوەی ٢٦ ساڵدا لە هەولێر لە ١٢٠ مەترەوە گەشتووەتە ٧٠٠ مەتر، لەکاتێکدا ساڵى ڕابردوو قوڵایی بیر ٥٠٠ مەتر بووە و دوو ساڵی دیکەش قوڵای بیر لەو پارێزگایە دەگاتە نزیکەی هەزار مەتر و پاشانیش بە یەکجاریی نیوەی دانیشتوانى هەولێر بێ ئاو دەبن، چونکە زۆرینەى هاوڵاتیانى ئەو سنوورە پشتیان بە ئاوى ژێر زەوى بەستووە.
عەلى حەمەساڵح، دەشڵێت: هۆکاری سەرەکیی کەمبونەوەى ئاوى ژێر زەوى لێدانی بیرێکی ئێجگار زۆرە، چونکە شوقە و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستووە و بە ئارەزووى خۆیان قوڵیان کردووە و لە هەمانکاتیشدا ژمارەیەکی زۆر باخ لە دەوروبەری هەولێر بەویستی خۆیان بیریان لێداوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتى: پێویستە پەلەبکرێت لە ڕاکێشانی بۆری ئاو بۆ سەرجەم ئەو گەڕەک و پرۆژە نیشتەجێبوونانەی، کە پشتیان بە ئاوی ژێر زەوی بەستووە و لەناوخۆشدا تۆڕی ئاو دابندرێت و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بکرێنەوە لەبارەى بەفیڕۆنەدانى ئاو.
لەپاش دەربڕینى ناڕەزایەتى لەلایەن چالاکوانان و ڕێکخراوەکانى بوارى ژینگە لە بەرامبەر زیادبوونى هەڵکەندنى بیر، دواتر بە مەبەستى ڕێگری لەو هەنگاوە وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان له مانگى ٦ى ساڵى ٢٠١٨ دا بڕیاریدا، كه خاوهن ئامێرى بیر هەڵکەندنن ئامێرهكانیان بگوازنەوە بۆ دهرهوهى كوردستان، بهپێچهوانهوه دهستیان بهسهردا دهگیرێت و سزا دەدرێن، بەڵام بەپێیى وتەى شارەزایان تا ئێستاش هەڵکەندنى بیر بەچەند ڕێگایەکى جیاواز و نهێنێ بەردەوامە و ئەوەش بووەتە هۆى کەمبوونەوەى ژێر زەوى لە هەرێمى کوردستان.
ئ.م