چالاکییەک بۆ ڕۆژی جیهانیی ڕوەکخواردن ئەنجامدرا

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڤیگنەوە (ڕوەکخواردن) ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی چالاکییەکی هۆشیارییان ئەنجامدا.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڤیگنەوە، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە چالاکییەکەدا، بڵاوکراوەی تایبەتی ڤیگن-یان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرد و ڕوونکردنەوەیان لەبارەی ڤیگنییەوە بە هاوڵاتیان دەدا.

ڤیگن بەو کەسانە دەوترێت، کە خواردنی هەموو جۆرە گۆشت و بەرهەمێکی ئاژەڵیی وەک شیر و ماست و هێلکە و بەرهەمەکانی دیکە لە خۆیان دەگرنەوە و لەبەرامبەردا ڕوو لە خواردنە ڕووەکییەکان دەکەن.

ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان ماوەی سێ مانگە دامەزراوە، چالاکییەکانیشی لە سنووری شارەکانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامدەدات.

 

ک.ک