چۆمان، بەفر ڕێگای لە سەدان کەس گرتووە

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، ڕێگای نێوان حاجی ئۆمەران – چۆمان گیراوە، ئەوەش بووەبەهۆی ئەوەی سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تایبەت بووەستن و تا ئێستاش هیچ تیمێک بەهانایەنەوە نەچووە.


کەمێک لەمەوبەر پەیامنێری ڕۆژنیوز لە سەر ڕێگای حاجی ئۆمەران – چۆمان-ی سەر بە پارێزگای هەولێرەوە، ڕایگەیاند، سەدان هاوڵاتی کە ژن و منداڵێکی زۆریشیان تێیدایە لەو ڕێگاکەدا وەستاون و بەفربارینیش بەردەوامە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ تیمێکی خزمەتگوزاری بەدەم هاوڵاتیانەوە نەچووە.

 

س.ح