چەتەکانی تورک ئاگریان بەردایە تاکە دوورگەکەی عەفرین

چەتەکانی تورک، ئاگریان بەردایە تاکە دوورگەکەی عەفرین و بەهۆیەوە دارستانی دوورگەکە سووتا.


ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، ئاگریان بەرداوەتە دارستانی دوورگەی عەفرین، کە دەکەوێتە گوندی مەیدانکێی شێراواوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو هاوڵاتیانەی لەو ناوچەیە نیشتەجێبوون، هەوڵیانداوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام چەتەکان دەستڕێژیی گوللـە دەکەن ڕێگا نادەن کەس نزیک ببێتەوە لە ئاگرەکە.

ب.ل