چەتەکان دار زەیتوونەکان دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن بە تورکیا

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک دار زەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە و دەیانفرۆشنەوە بە تورکیا.


چەتەکانی سەربە تورکیا سەرەڕای پێشێلکارییەکان دژبە هاوڵاتیانی عەفرین، ژینگەی ناوچەکەشیان کردووەتە ئامانج، دار زەیتوونەکان دەبڕنەوە.

دەوڵەتی تورک پاش داگیرکردنی عەفرین، بە هەموو جۆرێک هەوڵیداوە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین، تاڵانکاریی ماڵی هاوڵاتیان، ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردن بۆ سەر ژنان.

ئێستاش ئاشکراکراوە، کە چەتەکانی سوڵتان موراد، ئەو دار زەیتوونانەی لە عەفرین دەیانبڕنەوە، دەیاننێرنە تورکیا و لەوێ دەیانفرۆشن.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچەکەوە ڕایانگەیاندووە، کە چەتەکانی سوڵتان موراد، کە سەربە دەزگای سیخوڕیی میتی تورکن، لە گوندی شێخ هۆرۆزی سەربە بلبلێ ٦٨ دار زەیتوونیان بڕیوەتەوە.

هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە ئەو دارانەیان فرۆشتووە بۆ تورکیا.


ک.ک