چەتەکان لە عەفرین دار زەیتوونەکان دەسووتێنن

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە گوندی هۆپی سەربە ڕاجۆی عەفرین، هەزاران دار زەیتوونی خەڵکی گوندەکەیان سووتاند.


سەرەڕای پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیان، کوشتن و تاڵانکردنی ماڵ و موڵکیان، هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین لەژێر فەرماندەیی دەوڵەتی تورک، ڕەحم بە سروشتیش ناکەن و دار زەیتوونەکان دەسووتێنن.

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک، لە گوندی هۆپی سەر بەڕاجۆ، هێرشیان کردووەتە سەر سروشتی ناوچەکە و زیاتر لە پێنج هەزار دار زەیتوونیان سووتاندووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە ئەو چەتانە پێشتر هێرشیان کردبووە سەر کێڵگەکانی هاوڵاتیان و بەرهەمە کشتوکاڵەکانیان سووتاندبوون.

س.ح