چەتەکان ٨٠ دۆنم زەوی و زاری خەڵکی عەفرینیان سووتاند

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک ئاگریان لە زەوی و زار و باخە زەیتوونەکانی هاوڵاتیانی شێراوا-ی عەفرین بەردا و بەهۆیەوە ٨٠ دۆنم لەو زەوییانە سووتان.


بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شێراوای سەر بە عەفرینەوە، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە کردەوەیەکی تاوانکارانەی دیکە لەدژی هاوڵاتیانی عەفریندا دەستییان داوەتە سوتاندنی زەوی و زاری هاوڵاتیان.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە چەند چەتەیەکی سەربە چەتەکانی حەمزات بە ماتۆرسکیل هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سوخونی سەر بە شێراوا و ئاگریان لە زەوی و باخە زەیتوونەکانی هاوڵاتیان بەرداوە.

ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا ٨٠٠ دۆنم لە زەوی و باخی هاوڵاتیان سووتێندراون، کە لەناویاندا دوو هەزار دارزەیتوون هەبوون.

ب.ل