ڕزگاری، هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن بەڕێوەچوو

به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و سه‌وزكردنی ئه‌و باخچانه‌ی دروستكراون، لە شارەدێی ڕزگاری هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مام به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌مڕۆ، له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار'ی ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سنوورەکە هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مامی ئه‌نجامدا.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كەدا له‌ ژماره‌یه‌ك پارك و باخچه‌ی بچووكی به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كان ١٢٠ نەمام چێندران، ئەوانیش لە جۆرەکانی 'گوڵی هه‌میشه‌یی سه‌وز و ئه‌لبیزا و چناری هۆڵه‌ند'ی.