ڕژێمی سوریا شارۆچکەی کەفەر زیتای کۆنترۆڵ کردەوە

ڕژێمی سوریا بەبێ شەڕ شارۆچکەی کەفەر زیتای، لە حەمما کۆنترۆڵ کردەوە و بنکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیاشی گەمارۆداوە.


دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژێمی سوریا شاری خان شێخون-یان لە باشوری ئیدلب دوای پێنج ساڵ کۆنترۆڵکردەوە، ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕژێم شارۆچکەی کەفەر زیتا-شیان بەبێ شەڕ کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

هەروەها ڕوانگەکە ڕاشیگەیاند، کە گردێک لە ڕۆژهەڵاتی خاڵێکی چاودێریی سوپای تورک کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ڕژێمی سوریا و گەمارۆ دراوە.

د.ع