ڕۆژنیوز خەڵات دەكرێت

 لە پای خزمەت و ڕووماڵكردنی كار و چالاكییەكانی بواری ژینگە لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەت، ئاژانسی ڕۆژنیوز خەڵاتکرا.


ئەمرۆ لە هۆڵی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان لە شاری هەولێر ئاژانسی ڕۆژنیوز لەلایەن ڕێكخراوی هاڤیاری ژینگەیی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

بڕیار محەمەد، بە نوێنەرایەتی  ئاژانسەکە لە شاری هەولێر ئامادەی مەراسیمەكە بوو، خەڵاتەكەی وەرگرت.

ژینگە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی ڕۆژنیوزە و گرنگیی تەواو بە پاراستنی ژینگە دەدات، دژی هەر پرۆژەیەکە، کە زیان بە ژینگە بگەیەنێت و ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانەی لەسەر ئامادە و بڵاودەکاتەوە.

ش.ف