ڕۆژنیوز ڤیدیۆی شوێنی بۆردوومانەکەی تورکیا لە شەنگال بڵاودەکاتەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ردوومانی کۆمەڵگای دووگرێی شەنگالیان کرد و شاندێکی سوپای عێراقیش بە ئامانجی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی ڕووداوەکە.


کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی کۆمەڵگای دووگرێ-ی سەر بە شارۆچکەی شەنگال-یان کرد.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی، کە کامێرامانی ڕۆژنیوز تۆماریکردووە، دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلێک و بینایەک بەر بۆردوومانەکە کەتوون.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەشێوەی فەرمیی لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە زانیاریی بڵاونەکراوەتەوە و شاندێکی سەر بە سوپای عێراق-یش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ش.ف