ڕێز لە کرێکارانی ژینگەپارێز نرا

وەک ڕێزێک بۆ ماندوبوونیان، ڕێکخراوی گەشەپێدانی هەژاران بۆ هەلی کار، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ٣٥٠ کرێکاری ژینگەپارێزی شاری سلێمانی.


ئەمڕۆ، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، ڕێکخراوی گەشەپێدانی هەژاران بۆ هەلی کار، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەک کرێکاری ژینگەپارێزی سەر بە شارەوانی سلێمانی ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەدا، کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادەیبوون، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ٣٥٠ کرێکاری ژینگەپارێز، ئەوەش لەپای ماندوبوونیان بۆ پاکوخاوێنڕاگرتنی شارەکە.

لە مەراسیمەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا ستایشی ماندوبوونی ئەو کرێکارانی ژینگەپارێزی کرد و داوای کرد، کە هاوڵاتیان هاوکاریانبن بۆ بەجوانی هێشتنەوە و پاراستنی ژینگەی شاری سلێمانی.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، کوڕانی هونەرمەندی کۆچکردوو سەلاح داودە، بە پێشکەشکردنی دوو گۆرانی، مەراسیمەکەیان بەجۆشکرد و ماندوبوونی ئەو کرێکارە ژینگەپارێزانەشیان بەرز نرخاند.

ب.ل