ڕێگای زۆربەی گوندەکانی ئورمیە داخراون

بەهۆی زۆریی ڕێژەی بەفربارینەوە، ڕێگای زۆربەی گوندەکانی پارێزگای ئورمیە داخراون.


لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیاتر لە مەترێک بەفر باریوە.

بەو هۆیەشەوە، ڕێگای زۆربەی گوندەکان داخراون و خوێندکارانیش نەچوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ش.ف