ڕێگەی ٢٦٥ گوندی ئورمیە بەهۆی بەفرەوە داخراون

بەهۆی بارینی بەفرەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو، ڕێگەی ٢٦٥ گوند لە پارێزگای ئورمیە داخراون و هێشتا نەکراونەتەوە.


ئەرسەلان شوکری بەڕێوەبەری گشتی ڕێگەوبانی پارێزگای ئورمیە ڕایگەیاند کە ڕێگەی ٢٦٥ گوندی ئەو پارێزگایە بەهۆی بەفرەوە داخراون و هەوڵی کردنەوەیان دەدرێت.

شوکری ڕایگەیاند: ٨٥ گوند لە پیرانشار، ٦١ گوند سەربە شاری ئورمیە، ٢٥ گوند لە چاڵدران، ٢٥ گوند لە سەردەشت، ٢٠ گوند لە مەهاباد، ١٥ گوند لە خۆی، ١٥ گوند لە شنۆ، ١٤ گوند لە سەڵماس، سێ گوند لە ساین قەڵا و لە هەریەکە لە شارەکانی تێکاب و چایپارەش یەک گوند، ڕێگاکانیان داخراوە.

شوکری ڕاشیگەیاندووە کە کارمەندانی فریاکەوتن و ڕێگاوبان، هەوڵی کردنەوەی ئەو ڕێگایانە دەدەن.

ک.س