ژمارەیەک گەنج شەقام و پاركەكانی سلێمانی پاكدەكەنەوە

لە شاری سلێمانی ژمارەیەك لە گەنجان بڕیاریانداوە هەستن بە پاككردنەوەی شەقام و پاركەكانی ناوشاری سلێمانی.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە گەنجان بەدروشمی(با سلێمانی پاك بكەینەوە)بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی، هەستان بە هەڵمەتی پاككردنەوەی پاركی ئازادی و وەك خۆشیان دەڵێن ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی هەڵمەتەكەیان بووە و ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و پاركەكانی دیكەش پاكدەكەنەوە.
 
گەنجەكان لە چوارچێوەی گروپێكدا خۆیان ڕێكخستووە و پێكهاتوون لە شەش كچ و پێنج كوڕی تەمەن ۱٦ بۆ ۱۸ ساڵ، بڕیاریانداوە هەفتانە بەدرێژایی سێ‌ مانگ شەقام و باخچەكانی شاری سلێمانی پاك بكەنەوە.

لەم هەڵمەتەدا هاوڵاتیان و كۆمپانیای خالید شینكی كە كۆمپانیایەكە بۆ پاككردنەوەی شاری سلێمانی هاوكاری ئەو گەنجانە دەكەن.

د.ح