ژینگە پارێزان سێیەم گوندی سنوری چۆمانیان خاوێن كردەوە

لەدرێژەی ئەو هەڵمەتە ژینگە پارێزیەی گەنجانی باڵەكایەتی دەستیان پێكردووە بۆ پاراستنی ژینگە لە زبڵ و پاشماوە پلاستیكییەكان، گوندی خۆشكان-ی سەر بەشارۆچكەی چۆمان-یان پاككردەوە.


هەڵمەتی پاككردنەوەی گوندەكان لەلایەن كۆمەڵێك گەنجی شارۆچكەی چۆمان و گەنجان و دانیشتوانی گوندەكان بەشێوەیەكی خۆبەخشانە، دەستی پێكردووەو ببڕیاریشە ئەم هەڵمەتە بۆ هەموو گوندەكانی سنورەكە درێژەیبكێشێت.

ئەمڕۆ هەڵمەتی پاككردنەوەكە گەشتە گوندی خۆشكانی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، ئەم گوندە سێیەم گوندی سنورەكەیە كە لەزبڵ وپاشماوە پلاستیكیەكان پاك دەكرێتەوە.

گوندی خۆشكان پێنج كیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێرەوە دوورە و ناوچەیەكی گەشتیارییە و ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوی تێدەكەن.

پێشتر و لەم هەڵمەتەدا گوندەكانی (ناوپردان و دەربەند) ی سەر بە شارۆچكەی چۆمان پاك كرانەوە.

د.ح