ڤیدیۆی هێرشی هێلیکۆپتەرەکانی تورک بۆسەر خەلیفان ببینە

هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک دەوروبەری گوندی خەلیفان و سیران گولـلەباران دەکەن، لەو ڤیدیۆیەی ڕۆژنیوز تۆماریکردووە، دیارە بە قورسی هێرش دەکرێتە سەر هاوڵاتیان و خەڵکیش بۆ پاراستنی خۆیان، پەنا دەبەن بۆ پشتی بەردەکان.


دوێنێ هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک گوندەکانی خەلیفان و سیران لە ناوچەی سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێریان بە دژواری گولـلەباران کرد.

لەو ڤیدیۆیانەی ڕۆژنیوز تۆماری کردوون، دیارە هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک بە قورسیی دەوروبەری گوندەکانی خەلیفان و سیران بەبێ ناوبڕ گولـلەباران دەکەن.

پەیامنێرمان کە بۆ ئامادەکردنی هەواڵێکی تایبەت لەسەر دۆخی هاوڵاتیان چووبووە هەرێمەکە، وەک شایەتحاڵێک دەگێڕێتەوە کە دوای گولـلەبارانی بێناوبڕی هێلیکۆپتەرەکان، هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن پەنایان بردووەتە پشت بەردە گەورەکان.

دوای ئەو هێرشە ئاگر بەربووەتە نێو پووش و پاوەن و دارستانەکانی ناوچەکە کە زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە، پێشتریش ڕاگەیەندرابوو کە، هەندێک لە دانیشتووانی گوندەکە بەهۆی هێرشەکانەوە ناچار ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

ک.س