ڤیدیۆی چالاکییەکەی گەریلا لە چەلێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە کۆتایی مانگی ڕابردوو لە چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ دژی ئۆتۆمبێلیکی سوپای تورک ئەنجامدرابوو بڵاوکرایەوە.


ئەمڕۆ ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکان کە ٢٨ی ئاب لە چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ دژی ئۆتۆمبێلیکی سوپای تورک ئەنجامدرابوو، لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکرایەوە، پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردبوەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: "هێزەکانمان ڕۆژی ٢٨ی ئاب، کاتژمێر ١٢:٣٠ لەدژی ئۆتۆمبێلیکی سەربازیی سوپای تورک لە چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا، دوو سەرباز کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون".

http://gerilatv.com/uploads/videos/b0846a877_1080.mp4

ک.س