کار بۆ ڕێکخستنی هێنانی ئامێرەکانی ساردکەرەوە و پێداویستییەکانیان دەکرێت

بەمەبەستی رێكخستنی هێنانی ئامێرەكانی ساردكەرەوە و گازە پێویستییەكانی، دەستەی ژینگەی هەرێم و وەزارەتی ژینگەی عیراق کار بۆ دەرکردنی ڕێنمایی نوێ دەکەن.


دوای ئەوەی دوێنێ لە شاری هەولێر شاندێکی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق و دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگەی هەرێم، بە سەرپەرشتی ئاژانسی ژینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە، لە دوای كۆبوونەوەكە خولێكی سێ ڕۆژەیان بۆ ژماریەك كارمەندی خاڵە سنوورییەكان و ژینگە پارێزران و فەرمانبەرانی دەستەی پاراستن و چاكردنی ژینگەی كوردستان كردەوە.

بە وتەی ڕزگار ئەحمەد ئەندازیار لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بۆ ڕۆژنیوز، خولەکە لە شێوەی وۆركشۆپدا بەڕێوەدەچێت و دەربارەی ئامانجەکانیشیان وتی: ئامانجمان دەركردنی ڕێنمایی نوێیە بۆ هاوردەكردنی ئامێرەكانی ساردكەرەوە و بەستەر "بەفرگر" و گازە پێویستەكانی وەك گازی سپلیت وبەفرگر و ئۆتۆمبێل، بۆیە ئەم ڕێنماییانە كاریان لەسەر دەكرێت تا بکرێنە فەرمی.

ئاماژەی بەوەشکرد،هەروەها کار بە ڕێنماییە جیهانییەكانی تایبەت بە پاراستن و چاككرنی ژینگەدەکرێت، "بەتایبەت لە عێراق كە چەندان جۆرە گازی كوشندەی تێدا بڵاوكراوەتەوە، بەتایبەتیش لە جەنگی دژە تیرۆر لە ساڵانی٢٠١٤ تا ٢٠١٨.

س.ح