کۆیە-ش بۆ ٤ی نیسان نەمامی چاند

لە شارۆچکەی کۆیە سەربە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتیان دەیان نەمامیان بۆ یادی لەدایکبوونی ئۆجالان ناشت.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو باخچەی ئاشتی لە شارۆجکەی کۆیە سەربە پارێزگای هەولێر، ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان، بە نەمامچاندن پیرۆزکرا.

چالاکیی نەمامچاندنەکە بە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی هەولێر کۆمیتەی کۆیە بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەندامانی ئەنجومەنی کۆیە و نوێنەرایەتی کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان و ژمارەیەک وڵاتپارێز ئامادەبوون.

نەمامەکانیش بریتی بوون لە نەمامی هەنجیر و زەیتوون.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٤٩ لەدایک بووە، ئەمڕۆ تەمەنی بوو بە ٧٠ ساڵ، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا گەلی کورد بە نەمامچاندن ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان پیرۆز دەکەن و لەم ڕۆژەدا هەزاران نەمام دەچێنن.

ئۆجالان ماوەی ٢٠ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەستگیرکرا.

 

ک.ک