کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەنی پچرپچر هەیە و پلەکانى گەرماش یەک بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە، دەشڵێن: سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى پەڵە هەور.
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى کەش و هەواى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ ئاسمان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری تاوەباران کەمی پچرپچر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم هەیە.
ئاماژەبەوەشکراوە: ئەمڕۆ خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و لەپاش نیوەڕۆدا لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک چالاکتر دەبێت.
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم باسیلەوەشکردووە: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ چوار پلەی سیلیزی نزمتر دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەش و هەواى سبەى ئەوەخراوەتەڕوو: سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدا بوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەن، هەولێر ٣٧ پلە، سلێمانى، ٣٧ پلە، دهۆک ٣٤ پلە، کەرکوک ٣٩ پلە و هەڵەبجە ٣٧ پلە دەبێت.
ئ.م