کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، سبەى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچە ئاستى خۆڵبارین زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، پلەکانى گەرما بە نزیکەى ٢ بۆ چوار پلە دادەبەزێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، سبەى ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە هەندێ ناوچە ئاستى خۆڵبارین زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، پلەکانى گەرما بە نزیکەى ٢ بۆ چوار پلە دادەبەزێت.
لە کۆتایدا کەشناسى هەرێمدا ئاماژەبەوەکراوە، لە ئەمڕۆ و سبەیدا خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانى گەرما لەنێوان ١٥ بۆ ٣٤ پلەى سیلیزیدا دەبێت.
ئ.م