کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لەپاش نیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات و دواتر سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، دەشڵێن، سبەى شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە و باران بەشێوەى مامناوەند و لێزمە دەبارێت، بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و دواتر باران بارین لەکاتەکانى دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات و پاشان لەکاتە درەنگەکانى شەودا باران بارین لەزۆربەى ناوچەکان دەبارێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت .
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە و سەرەتا باران بارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێ جار لێزمە بارانیش دەبێت و هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت و بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.
باسلەوەشکراوە، سبەى پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئ.م