کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەى باران بارین دەست پێ دەکاتەوە و سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبارێت و بۆ رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت .
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا باران بارین دەست پێ دەکاتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت و پاشان نمە باران زۆربەی ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتی ناوچە شاخاویەکان و بۆ رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
ئ.م