کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، کە هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا و تەم لەناوچە شاخاویەکان دروست دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت و لە سەنتەری پارێزگاکان بڕەکەى زیاتر دەبێت و لە هەمانکاتدا هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و خێراى با لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت .
باسلەوەشکراوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا و تەم لەناوچە شاخاویەکان دروست دەبێت.
ئ.م