وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلى خۆڵیارینەى ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کەم ببێتەوە، تەنها لە ناوچەکانی گەرمیان نەبێ، کە تا سبەى کاریگەرییەکەى بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەریمى کوردستان: کاریگەری نزمە پەستانێک لە باشووری ڕۆژئاوای عێراقەوە دروستبووە و لەئێستاشدا بووەتە هۆى بەرزبوونەوەی خێرایی با و خۆڵبارین و زۆربەی ناوچەکانی ناوەراستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
گواستنەوە و گەیاندن پێشبینی دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلى خۆڵیارینەى کەم ببێتەوە، تەنها لە ناوچەکانی گەرمیان نەبێت، کە تا سبەى کاریگەرییەکەى لاواز دەبێت.
جێگەى ئاماژەیە، لە شەوى ڕابردووە و شەپۆلێکى خۆڵبارین ناوچەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و لە هەندێ ناوچەش بەهۆى چڕى خۆڵبارینەکەوەە دەوامیى فەرمى لە فەرمانگەکانى عێراق ڕاگیراوە.
ئ.م