کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەى بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت وبەهۆى خێرایی با لە هەندێ ناوچە تۆزێکی سووک بەرز دەبێتەوە و پلەکانى گەرماش یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسیى هەرێمدا هاتووە، سبەى ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لەپاش نیوەڕۆوە بەهۆى زیادبوونى خێرایی با تۆزێکى سوک بەرز دەبێتەوە و پلەکانى گەرماش یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەن، هەولێر ٤٥ پلە، سلێمانى ٤٢ پلە، دهۆک ٤٤ پلە، کەرکووک ٤٦ پلە، هەڵەبجە ٤٤ پلە و لە گەرمیان ٤٧ پلە دەبێت.
ئ.م