کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی نامێنێت، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک و لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی نامێنێت و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لەنێوان حەوت- نۆ کیلۆمەتردا دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، سبەى ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەن، هەولێر ٣٧ پلە، سلێمانى، ٣٦ پلە، دهۆک ٣٥ پلە، کەرکوک ٣٩ پلە، هەڵەبجە ٣٨ پلە و لە گەرمیان ٤١ پلە دەبێت.
ئ.م