کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک، کە لە باشورى هەولێر و گەرمیان کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کەرکوک ئەگەرى خۆڵبارین هەیە و پلەکانى گەرماش دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک، کە لە باشورى هەولێر و گەرمیان کاریگەرییەکەى زیاتر دەبێت و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لەنێوان حەوت- نۆ کیلۆمەتردا دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، سبەى سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانى ئێوارەدا لە سنورى کەرکوک ئەگەرى خۆڵبارین هەیە و پلەکانى گەرماش دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەن، هەولێر ٣٦ پلە، سلێمانى، ٣٥ پلە، دهۆک ٣٣ پلە، کەرکوک ٣٨ پلە، هەڵەبجە ٣٧ پلە و لە گەرمیان ٤٠ پلە دەبێت.
ئ.م