کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەى بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانى گەرماش یەک پلە بەرز دەبنەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسیى هەرێمدا هاتووە، سبەى ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش یەک پلە بەرز دەبنەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەن، هەولێر ٤٤ پلە، سلێمانى ٤٣ پلە، دهۆک ٤٤ پلە، کەرکووک ٤٥ پلە، هەڵەبجە ٤٤ پلە و لە گەرمیان ٤٦ پلە دەبێت.
ئ.م