کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی باشووری شاری هەولێر و باکووری رۆژئاوای کەرکوک، دەشڵێن: ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم بونەوە بەخۆیان دەبینن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە باشووری شاری هەولێر و باکووری رۆژئاوای کەرکوک و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لەنێوان حەوت-نۆ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا ئەوەخراوەتەڕوو: سبەى بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت و یەک تا سێ پلەکانى گەرما نزم بونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەن، هەولێر ٤٣ پلە، سلێمانى، ٤١ پلە، دهۆک ٤١ پلە، کەرکوک ٤٦ پلە، هەڵەبجە ٤٢ پلە و لە گەرمیان ٤٦ پلە دەبێت.
ئ.م