کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سنورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لەنێوان نۆ- ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ ئەگەرى زیادبوونى خێرایی بال ە سنورى پارێزگاى سلێمانى هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا ئەوەخراوەتەڕوو: سبەى بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت و یەک تا سێ پلەکانى گەرما نزم بونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و لەپاش نیوەڕۆشەوە خێرایی با لە هەندێ ناوچە چالاکتتر دەبێت.
لە کۆتاییدا ئاماژەبەوەکراوە، پلەى گەرماى ئەمڕۆى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەن، هەولێر ٤٣ پلە، سلێمانى، ٤٢ پلە، دهۆک ٤٢ پلە، کەرکوک ٤٦ پلە، هەڵەبجە ٤٤ پلە و لە گەرمیان ٤٩ پلە دەبێت.
ئ.م