کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان نمە باران بەردەوامیی دەبێت و لە هەولێریش بارانی بەلێزمە دەبارێت.
بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:”کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی دوایی کە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە بۆ ئەمشەویش بەردەوامیی دەبێت بەشێوەی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا، هەندێ جار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوەباران هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە “لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینی لێزمە باران و بروسکە دەکرێت، لەکاتەکانی بەرەبەیاندا کەش ئاسایی دەبێتەوە”.
کەشناسیی بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردوویشی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردووەتەوە، کە بەمشێوەیەیە؛
ئاکری 15
بامەرنی 32.4
بازیان 8.8
دەربەند 13.8
دوکان 2.6
حاج ئۆمەران 9.6
هەلەبجە 8
هەلشۆ 13.4
کەلار 4
کانی ماسی 24.2
مانگیش 28.8
مەیدان 10.8
سۆران 5.2
هەولێر: دڵۆپ
سلێمانی 22
دهۆک 9.3
کەرکوک: دڵۆپ
زاخۆ 11
چەمچەمال 1.8
شەمامک 0.4
دووز: دڵۆپ
خانەقین: دڵۆپ
ب.ل