کەشناسی عێراق هاتنی یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵی ڕاگەیاند

کەشناسی عێراق هاتنی یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵی ڕاگەیاند، ئەمڕۆش لە چەند شارێک پلەی گەرما دەگاتە ٤٢ پلەی سەدی.


لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینیەکە پلەکانی گەرما لە باکور و باشوری عێراق بەرزدەبێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە بەسرە پلەی گەرما دەگاتە ٤٢ پلە و لە هەریەک لە شارەکانی بەغدا، کەربەلا، دیوانیە، میسان، ناسریە و موسەنا دەگاتە ٤١ پلەو کەرکوک، ئەنبار و دیالە چەند پارێزگایەکی دیکەش دەگاتە ٤٠ پلەی سەدی.

هاوکات بۆ سبەینێش پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە، ئەوەش یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵە و بەپێی پێشبینییەکانیش ئەمساڵ تاڕادەیەک پلەکانی گەرما لەچاو ساڵی ڕابردوو نزمتر دەبن.

ک.س