کەشناسیی هەرێم پێشبینیی دەکات، بەرەبەیانی سبەینێ شەپۆلی بارانبارین بگاتە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو ناوچانەش دەستنیشان دەکات، کە زۆرترین بارانیان لێ دەبارێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، “پێشبینى دەکرێت ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لەگەڵ بارینى نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلی بارانبارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە”.
پێشبینیشی کردووە، “ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، وە هەندێ کات هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لەسەر لوتکەى شاخە سنورییەکان”.
کەشناسیی هەرێم بڕی بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردوویشی بڵاوکردووەتەوە، کە بەمشێوەیەیە؛
هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام: دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانى: 1.1 ملم
چەمچەماڵ: 1.0 ملم
دهۆک: 0.1 ملم
کەرکووک: 0.5 ملم
بازیان: 0.2 ملم
دوکان: 0.2 ملم
دەربەندیخان: 0.2 ملم
ب.ل