گەرمیان، بۆ یادی ٣١ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ١٨٢ نه‌مام چێندران       

لە گەرمیان بۆ یادی ٣١ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ١٨٢ نه‌مام وه‌ك هێمایه‌ك بۆ قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ چێندران.


ئه‌مڕۆ، له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕێكخراوی ناسنامه‌، به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ڕزگاری، هه‌ڵمه‌تێكی چاندنی نه‌مامیان ئه‌نجامدا.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، له‌ پاركی ته‌نیشت ته‌رمیناڵی ڕزگاری ئه‌نجامدرا و تێدا١٨٢ نه‌مام ، له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كرێكار و ‌‌به‌رپرسی حكومی و حزبیەوە، چێندران نه‌مامه‌كان جۆراوجۆر بوون و تایبه‌ت بوون به‌ وه‌رزی هاوین.

دورێد سه‌لیم، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان لە بارەی هەڵمەتەکەوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه‌و نه‌مامانه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا چێندران، لەوجٶرانەن کە گه‌رما و كه‌می ئاو كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ڕزگاری و فه‌رمانگه‌ی ئاوی ڕزگاری چاودێری نه‌مامه‌كان دەكه‌ن.

ک.س