گەرمیان، هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو

لە پێناو زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی و بایەخدان بە ژینگە، هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.


بەیانی ئەمڕۆ، له شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکایەتی شارەوانی ئەو شارەدێیە، ژمارەیەک نەمامی چاند.

ئە نەمامانەی چێنران، بریتی بوون لە 'ئەلبیزا و جەهەنمی و چناری هۆڵەندی و گۆڵی هەمیشەیی'.

حەمید شەعبان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی ڕزگاری، باسی لەوە کرد، کە ١٥٠ نەمامیان ئەمڕۆ چاندووە، بەڵام لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ۱٥۰۰ نەمامی دیکەمان چاندووە.

س.ح