گەرمیان، ژمارەیەکی زۆر دار شکێندران

بەهۆكارێكی نادیار، لە سنووری شارۆچکەی کەلار ژمارەیەکی زۆر داری سەر شەقامەکان شکێندران، شارەوانی ناوچەکەش دەڵێت، کە دارەکان بەرزیان لە ٢مەتر زیاتربوو، چەندین مانگە کارمەدەکانمان خزمەتی دەکەن.


شه‌وی ڕابردوو، له‌ شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك دار شکێندرا.

ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕزگاری بۆ ڕۆژنیوز وتی: ده‌ستێكی نادیار هه‌ستاوه‌ به‌ شكاندن و له‌ناو بردنی ٢١٢ دار‌، كه‌ درێژیان زیاتر له‌ ٢مه‌تر ده‌بوو، تا ئێستا نازاندرێت كێ به‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌ هه‌ستاوه‌.

وتیشی: چه‌ند مانگێكه‌ كارمه‌ندانی شاره‌وانیمان سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ئه‌و دارانه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سیمایه‌كی سه‌وزی جوان ببه‌خشن، بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌ پاراستن و دوزینه‌وه‌ ئه‌و ده‌سته‌ی به‌م كاره‌ هه‌ستاوه‌.

د.ع