گەرمیان، ۱٦۳ ڕاوچی دەستگیرکراون

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، ۱٦۳ ڕاوچیی دەستگیرکراون و سزادراون.


ئەمڕۆ، لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، سەرکەوت ڕەحیم، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ی ئاشکراکرد.

بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ۱٥٤ سەڕپێچیکار بە هۆی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەستگیرکراون، پێنج ملیۆن و نۆسەد هەزار دیناری ـش وەک سزا وەرگیراوە لەسەر پێچیکاران.

هەروەها، نۆ سەرپێچیکاری ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکراوە و دەست بەسەر ۳۹٥ کەرەستەی ڕاوکردنی ماسیدا گیراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە، ٦۰ پارچە چەکی ڕاوکردن و ۱۳٦فیشەک و چوار ماتۆڕ سکیل و ۲٨ کەرەستەی ڕاوکردن و دووربین دەستیان بەسەردا گیراوە و ۱٨ باڵندەی کێویش ئازادکراون.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە ١٠ دۆنم زەوی لە پووش و پاوان سوتاوە.

سەرکەوت ڕەحیم، ڕایگەیاند، کە بەشێوەیەکی گشتیی ئامارەکان بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی  ساڵی ۲۰۱۷ ، زیادیان کردووە.

 

ش.ف