یەكەم بەفری ساڵ چیاكانی باڵەكایەتیی سپیپۆش كرد

یەكەم بەفری ئەمساڵ لە چیاكانی باڵەكایەتی باری و لوتكەی چیاكانی سپیپۆش كرد.


لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانەی ماوەی ڕابردوو باشوری كوردستانی گرتەوە، یەكەم بەفر لە چیاكانی سنوری باڵەكایەتی بارyی و لوتكەی چیاكانی سپی كرد، بەڵام لەناوشار تەنها باران باری.

سنوری باڵەكایەتی كە سەر بە پارێزگای هەولێرە لە باشووری كوردستان، بەردەوام زستانی سەختبووە و جگە لە ڕێژەیەكی زۆری باران، بەفرێكی زۆر لەناوچەكە دەبارێت.

s.i