یەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی چوار شەڕڤانی شەهیدی بڵاوكردەوە.


یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)ناسنامەی چوار شەڕڤانی شەهیدی ڕاگەیاند، كە لەساڵانی 2014 و 2018 دا شەهیدبوون لەكاتی تێكۆشانی سەرێكانی و عەفرین.
لە ڕاگەیەنراوەكەی یەپەگەدا هاتووە:"بەهۆی تێكۆشانی شۆڕشی ڕۆژئاواو تێكۆشانی گەلان، ئازادی و دیموكراتی لەباكوری سوریا بەرقەراربوو، ئەم تێكۆشانە مەزنە لەشۆڕشی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە بۆ خەباتێكی كاریگەر لەبەرامبەر هەركارێكی تیرۆرستی و داگیركاری، كە توانیویەتی دەستكەوتی گەورە بەدەست بهێنێت، یەكێك لەو بەرخۆدانانە دەگەڕێتەوە بۆ بەرخۆدانی ساڵی 2014 ی سەرێكانی، یەكێكی تر لەوانەش بەرخۆدانی مێژویی عەفرین بوو، هاوڕێیانی ئێمە(ئاگری قامیشلۆ و ئاری زاگرۆس لەساڵی 2014 لەسەرێكانی و مەروان چیاو سەرحەد پارتیزان لەساڵی 2018 لەعەفرین) شەهیدبوون.


بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ناسنامەی شەهیدەكان بەم شێوەیە:


نازناو-ئاگری قامیشلۆ، ناو نۆڤا حەسەن
ناوی دایك-وسام، ناوی باوك-قارەمان
لەدایكبوی-قامیشلۆ
كات و شوێنی شەهید بوون:عەفرین 3/3/2018


نازناو-ئاری زاگرۆس، ناوی تەواو هەوراز كریم
ناوی دایك-نەجمە، ناوی باوك-ئیدریس
لەدایكبوی هەولێر
كات و شوێنی شەهید بوون:گوندی ڕاویا لە سەرێكانی 26/5/2014


نازناو-مەروان چیا، ناوی تەواو عەبدول ڕەحمان ئەل عەبد
ناوی دایك-قەیس، ناوی باوك- ئەحمەد
لەدایكبوی ڕەققە
كات و شوێنی شەهیدبوون: ناوچەی جندرێس-عەفرین 22/2/2018


نازناو-سەرحەد پارتیزان، ناوی تەواو محمد ئەل حەجی
ناوی دایك-ئەموون، ناوی باوك-عەلائەدین
لەدایكبوی-حەلەب
كات و شوێنی شەهیدبوون: گوندی ڕاویا لە سەرێكانی 26/5/2018

 

د.ح