ژینگه‌

كۆی بابەتەكان

  • ڕژاک: لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆک کۆماردا هێرشی خواکورک دەستیپێکرد 

    لە بەیاننامەیەکدا ڕژاک ئاماژە بە مەترسییەکانی هێرشی سوپای تورک بۆ باشوری کوردستان دەکات، هەروەها بێدەنگی حکومەتی ناوەند و هەرێم و حزبەکان بەقبوڵکردنی هێرشەکان دەزانێت و ڕاشیدەگەیەنێت، لەگەڵ سەردانەکەی د. بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراقدا هێرشی خواکورک دەستیپێکرد.
  • منداڵان ئاشنا بە ژینگە دەکرێن 

    ڕێكخراوێكی بواری  ژینگە بە بەخشینەوەی گوڵی سروشتیی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەرز ڕادەگرێت و ئامانجییەتی منداڵان ئاشنا بە ژینگە بکرێن.
  • جارێكیتر زیاتر له ٥٠٠ دۆنم ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتا 

    به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی دوو ئاگره‌وه‌، له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خانه‌قین، زیاتر له‌ ٥٠٠ دۆنم زه‌وی ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتا، هۆكاری یه‌كێك له‌ ئاگره‌كان نادیاره‌ و هۆكاری ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌ هۆی بریسكه‌ی ئاگری ده‌ڕاسه‌ی دروێنه‌كه‌وه‌ بووه.
  • نه‌مامگه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سووتا 

    نه‌مامگه‌ گه‌وره‌كه‌ی دەربەندیخان سووتا، کە تەنها نەمامگەی حکومیی شارۆچکەکەیە، پۆلیس-یش دەڵێت هۆکارەکەی نادیارە.
  • جگەرەیەک ٤٠٠ دۆنم دەغڵودان و پاوانی سووتاند 

    له‌ سنووری شاره‌دێی مه‌یدان، ٤٠٠ دۆنم زه‌وی ده‌غڵودان و پوش و پاوان سووتان، بەرگریی شارستانیی-ش دەڵێت: ئاگرەکە بەهۆی فڕێدانی جگەرەیەکەوە کەوتووەتەوە.
  • به‌رگری شارستانی گه‌رمیان: سوتانی ده‌غڵودانی جوتیاران گوماناوین 

    ته‌نها له‌مانگی ئایاردا، ٢٥٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە سنوری گەرمیان تۆمار کراون به‌رگری شارستانی گه‌رمیانیش دەڵێت: ١٣١ حاڵەتیان ئاگر کەوتنەوە بووە له‌نێو ده‌غڵودانی جوتیاران کە سەرجەمیان هۆکاری ڕوودانیان گوماناوین‌.
  • کۆمپانیایەکی نەوت هه‌زار نه‌مامی زه‌یتونی چاند 

    له‌هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ١٠٠٠ نه‌مانی زه‌یتون چاندرا.
  • گەرمیان، دەیان دۆنم ده‌غڵ و دان سووتا 

    به‌ هۆكارێكی نادیار، ئاگر لە ده‌غڵ و دانی جوتیارانی سنووری شاره‌دێی قۆره‌توو كه‌وته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ٧٠ دۆنم زه‌وی سووتان.
  • هەرێمی و عێراق لەسەر ژینگە گفتوگۆ دەکەن 

    بەمەبەستی گفتۆگۆکردن لەسەر پاراستنی ژینگە و ڕوو بە ڕووبوونەوەی مەترسییە سروشتییەكان، شاندێكی وەزارەتی ژینگەی عیراق هاتوونەتە هەرێمی كوردستان سیمینارێکی دووڕۆژیی بۆ بەرپرسانی ژینگەی هەرێم ئەنجامدەدەن.
  • لەهەرێم و عێراق پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە بەسرە دەگاتە ٥٠ پلە 

    شەپۆلێکی بەهێزی گەرما لە ڕۆژی هەینییەوە ڕوو لەشارەکانی هەرێم و عێراق دەکات و لە هەندێک شوێن پلەی گەرما بۆ٥٠ پلە بەرزدەبێتەوە.
  • چل هه‌زار په‌نجه‌ ماسی ده‌خرێته‌ نێو بەنداوی باوه‌شاسوار و ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌  

    چل هه‌زار په‌نجه‌ ماسی له‌جۆری كارب، ده‌خرێته‌ نێو به‌نداوی باوه‌شاسوار و ئه‌ڵوه‌ن لە سنوری شارۆچکەی کفری و خانەقین‌‌.
  • دەست بەسەر ٧ ماسییدا گیرا کە ٢٩٣ کیلۆ بوون 

    پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان لە دەریاچەی سیروان دەستیان بەسەر ٢٥ تۆڕ و حەوت ماسییدا گرت، کە ٢٩٣ کیلۆگرام بوون.
  • ئاوی ماڵانی باوەنوور پیسبووە و هاوڵاتیان ناچارن ئاوی کانیاوەکان بەکاربهێنن 

    بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی ماڵان و ترسی خەڵک لە پیسی ئاوەکە، دانیشتوانی شارەدێی باوەنوور بۆ دەستکەوتنی ئاوی پاک ڕوو لە کانیاوەکانی دەوروبەریان دەکەن، داواش دەکەن شوێنی بیرە ئاوەکان بگوازرێتەوە کە لە تەنیشت ئاوەڕۆوەن، بەڕێوبەری شارەدێکەش دڵنیای دەدات بە خەڵک کە ئاوەکە پاکە و لە پشکنین دەرچووە.
  • باران و سەرما کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکانی قەندیل دوادەخات 

    جیاواز لە هەڕەشە و مەترسییەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئەمساڵ بەهۆی بارینی بارانی زۆر و بەفرو سەرماوە وەرزی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان لە قەندیل درەنگ کەوتووە، بەوتەی ئەو کەسانەش کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی گژوگیا، لەو سنورە تا ئێستا زۆرێک لە گیا بەهارییەکان ساوان و تازە سەردەردێنن.
  • سروشتی چیاکانی قەندیل وکارۆخ 

    هەر یەکە لە زنجیرە چیای قەندیل و کارۆخ دەکەونە سنوری نێوان پارێزگای هەولێر و سلێمانی، بەشێکی زنجیرە چیای قەندیل سەر بە قەزای پشدەری سنوری ئیدارەی ڕاپەرینە و بەشێکیش سەر بە قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێرە، زنجیرە چیای کارۆخ بەشێکی سەر بە قەزای ڕەواندزە و بەشێکیش سەر بە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینە، ساڵانە بە هۆی کوێستانی بوونی چیاکان بە فرێکی زۆر دەباری و لەو وەرزی بەهاردا دیمەنێکی زۆر جوانی بە هەرێمەکە بەخشیوە، زۆربە ساڵەکانی لە چیای کارۆخ و قەندیل بەفر لە لوتکەی چیاکان دەمێنیت و ڕەش نابێتەوە و بەفری ساڵی داهاتووش بەسەریدا دەباریت.
  • کرمێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بڵاودەبێتەوە 

    بڵاوبونەوەی ژمارەیەکی زۆر كرم و مێروو لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر، هاوڵاتیانی تووشی ترس و نیگەرانی كردووە و داوا دەكەن تیمە تەندروستییەكان بە هانایانەوە بچن بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی بكەن، تەندروستی هەولێریش دەڵێت: "کرمەکە هیچ زیانێکی نییە".
  • مامۆستایەکی زانکۆ: هۆکارێکی پیسبوونی خاک بۆردومانەکانی وڵاتانی داگیرکەرە 

    پیسبوونی ژینگە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی خاکە، کە پەیوەستە بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و مەترسی لە سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، مامۆستایەکی زانکۆ باس لە مەترسییەکانی پیسبوونی خاک و هۆکارەکانی دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو کە بەشێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی خاک بۆردومانەکانی وڵاتانی داگیرکەرە.
  • ئەمساڵ شارەزوور بەرهەمی گەنم و سەوزەی كەمدەبێت 

    باران بارینی زۆر زیانی لە گەنم و بەروبوومی سەوزە و شووتی و کاڵەکی ئەمساڵی دەشتی شارەزوورداوە، چاندنی هەندێکیشیانی دواخستووە و جوتیارانی سنورەکەش دەڵێن: چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵیان کەمبێت، بەرپرسانی كشتوكاڵی سنورەكەش جەختدەکەنەوە کە بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران زیانی زۆری بەردەکەوێت.
  • بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ زیانی لێکەوتەوە 

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌، ژماره‌یه‌ک خانوو و دووکان و مزگه‌وتی گونده‌کانی بێلوله‌ و باخه‌ هه‌ناره‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی مه‌یدان لە سنوری گەرمیان زیانیان پێگه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها کاره‌بای پچڕاندووه‌ و ئاوی گونده‌کانیش ڕه‌نگی گۆڕاوه‌. 
  • بوومەلەرزەیەک لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا 

    بوومەلەرزەیەک لە چەند ناوچەیەکی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دا.
  • لە سلێمانی زەرفی كاغەز شوێنی نایلۆن دەگرێتەوە 

    لە سلێمانی بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لە سەمونخانە و نانەواخانەكاندا شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە و سەرۆكی لیژنەهابەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش هۆكارەكەی بۆ  زیانە تەندروستیەكانی زەرفی نایلۆن دەگەڕێنێتەوە.
  • قالۆنچەی‌ ڕه‌ش‌ مەترسی ده‌خاته‌ دڵی‌ هاوڵاتیانی گه‌رمیانەوە  

    پەیدابوونی جۆرە قالۆنچەیەکی‌ ڕه‌ش‌ و بڵاوبونەوەی بەشێوەیەکی بەرفراوان هاوڵاتیانی گه‌رمیانی هەراسان کردووە، پسپۆرێكی بواری مشه‌خۆرناسیش، دەڵێت: ‌ئه‌و قالۆنچەیە‌ به‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌ بدات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت تووشی هەستیاری (حه‌ساسێتی) بكات.
  • گەرمیان، پاشماوەی دوو کارگە هەڕەشە لە تەندروستی مرۆڤ و ژینگە دەکات 

    دانیشتوانی شاره‌دێی ڕزگاری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە پاشماوەی دوو کارگەی دروستكردنی بۆری پلاستێك لە نزیک ماڵەکانیان بووەتە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی نه‌خۆشی پێست و هەڕەشە بۆ سەر تەندروستیان و ژینگەی ناوچەکە‌، پسپۆرێكی بواری كیمیاش، پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئەو پاشماوانە مه‌ترسی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ و مرۆڤ.
  • بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوازی نادروست سیمای هەڵەبجەی تێکداوە 

    بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوازی نا دروست و بەرەڵاکردنیان بۆسەر شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەڵەبجە، جگە لەوەی ژینگەی شارەکەی تێکداوە، گرفتی زۆریشی بۆ شارەوانی دروستكردوە و سیمایەكی ناشرینیشی بەو پارێزگایە بەخشیووە، سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت: هەوڵیانداوە ئەودیاردەیە بنبڕ بكەن، بەڵام سەركەتوو نەبوون، لە ڕۆژانی ئایندەشدا ڕێوشوێنەکان توند دەكەنەوە.
  • خوێندکارانی کشتوکاڵ گوڵ و نەمامەکانیان نمایش دەکەن 

    خوێندکارانی بەشی کشتوکاڵی کۆلێژی زانستە پراکتیکەکانی زانکۆی هەڵەبجە، ئەو گوڵ و نەمامانەیان نمایشکرد، کە خۆیان ڕوواندوویانە و پەروەدەیان کردووە.